کوردستانی
دەبێت دان بە ماف و هەبوونی کورداندا بنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری هاوسەرۆکانی دەمپارتی و ئەندامی شاندی کۆمسیۆنی پەرلەمانى تورکیا بۆ ئیمراڵی ئاشکرایکرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئەندامانی کۆمیسیۆنەکەی وتووە، ئەگەر دەوڵەت دیموکراسی بێت و گۆڕانکاریی بەدەستبهێنێت، دەبێت دان بە ماف و هەبوونی کورداندا بنرێت.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، جێگری هاوسەرۆکانی دەمپارتی و ئەندامی شاندی کۆمسیۆن رایگەیاند " ئۆجەلان پێی وتوون کۆچی دوایی تورگوت ئۆزال، سەرۆک کۆماری پێشووتری تورکیا رێکەوت نەبووە و پێویستە بە گومانەوە تەماشای مردنەکەی بکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەدا تۆمار نەکراوە، تەنها ئامێرێکی تۆمارکردنی دەنگ هەبوو و دەنگ تۆمار دەکرا، کە ئەوەش بۆ زیندانییەکان بوو، عەبدوڵڵا ئۆجەلان زۆر بە جۆش و مۆڕاڵ بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئۆجەلان بە لیژنەکەی پەرلەمانی تورکیای وتووە ئەمڕۆ رژێمێکی شەریعەت لە سوریا هەیە، بەبێ دیموکراسی دیکتاتۆرییەکی نوێ لەو وڵاتە دروست دەبێت و ئەمەش ئارامی نادات بە گەلی سوریا".
ب ح

بیروڕا