کوردستانی
ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانیی كوردستان ئاشکرایکرد پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بۆ مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە.
ئاودێر مەربین حەنا، ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایان رایگەیاند"كۆمپانیای چیلی (GEELY) بۆ ئۆتۆمبێل، لەدەستپێشخەرییەكدا ئۆفەرێكیان خستۆتە بەردەم مامۆستایانی هەرێمی كوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو مامۆستایانەی کە كارتی بانكی هەژماری من-یان لەسەر (بانكی جیهان) هەیە، دەتوانن لە كۆمپانیای چیلی ئۆتۆمبێل بە قیست رابكێشن بەپێی مەرجەكان و داشكانیش بۆ مامۆستایان بە رێژەی8% کراوە لە گەڵ ژمارەی ئۆتۆمبیلەکە بە خۆراییە".
ئەوەشی خستەڕوو "كۆمپانیای ناوبراو جگە لەم داشكانە، داشكانی بەبڕی 400 هەزار دیناری بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك كردووە و سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەتوانن سوودمەند بن لەم ئۆفەرە ئەوانەی لە بانكی جیهان مووچەكانیان وەردەگرن، مامۆستایانی گرێبەستیش دەگرێتەوە".
باسی لەوەشکرد "پێشەكی هەر ئۆتۆمبێلێک پێنج ملیۆن دینارە و مانگانە بڕی (340) هەزار دینار بۆ ماوەی پێنج ساڵ، جۆری ئۆتۆمبێلی بەردەست GEELY X3PRO مۆدیل 2025، مەرجەكانیش دوو كەفیلە کە یەكێكیان لەكەرتی حكومی ئەویتر لە كەرتی تایبەت بێت و پشتگیری یەکێتی مامۆستایانی هەبێت".
ب ح

بیروڕا