عیراقی
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەیەکی عیراقی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجادەدەن، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
رۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە "چوارچێوەی هەماهەنگی بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئەو دوو لیژنەیە دەکات کە پێکهێنراون بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدانی سەرۆک وەزیران و دانووستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە لە پڕۆسەی سیاسی بەشداریی دەکەن بۆ جێبەجێکردنی شایستەكانی هەڵبژاردن".
سەڵاح ئەلبوشی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە "چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی لە قۆناغی دانووستانەوە چووەتە قۆناغی بڕیاردان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات خۆی بەدوور بگرێت لە هەر بۆشایییەکی سیاسی کە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت پەک بخات، دووپاتیدەکەنەوە کە دەتواننحکومەتێکی سەقامگیر بەبێ هیچ گیروگرفت و بنبەستێکی سیاسی پێکبهێنن".
ب ح

بیروڕا