کوردستانی

سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتیی، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەم ناوچانە.".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینین ( 8 – 10) کم دەبێت".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 17  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 20 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan