کوردستانی

مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی تورکیا دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی تورکیا دەکەن
مەودا میدیا-

بڕیارە مانگی داهاتوو فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری سەردانی توركیا بكەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە کۆببنەوە.

عەبدولڕەحیم سەماوی، سەرۆکی سەنتەری تەمل بۆ توێژینەوە رایگەیاند "بڕیارە مانگی داهاتوو مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی تورکیا بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببنەوە و دواتر رێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکەن کە تەواوکەری رێککەوتنی پێشووی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرعە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تورکیا لە گۆڕینی وتاری سیاسی بەرانبەر پەكەكە هەنگاوی ئەرێنی ناوە و ئامادەکاریی بۆ یاسایەکی نوێ دەکرێت سەبارەت بە ئازادکردنی ئۆجەلان لەژێر چاودێری حکومەتی ئەنکەرە و رێگەدان بە گەڕانەوەی هەزاران گەریلا بۆ تورکیا".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەنکەرە بە خێرایی هەنگاو دەنێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی و اسا نوێیەکانی توركیاش مافە کولتوری و نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەستەبەر دەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan