کوردستانی
لە گوندی لاجان چی دەگوزەرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای رووداوەکانی رۆژانی رابردوو لە گوندی لاجان کە بەشێک لە هاوڵاتییانی سنوورەکە چوونە بەردەوم پاڵاوگەی لاناز بۆ داواکردنی پێدانی کار، بەڵام خۆپیشاندانە ئاڵۆزیی لێکەوتەوەو دوو هاوڵاتیی کوژران و 12ی تر برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوو رۆژە هێزەکانی ئاسایش و لەشکری گوڵانی پارتی هەڵمەتێکی رەشبەگیرییان لە گوندەکە دەستپێکردووە و بەدوای ئەو هاوڵاتییانەوەن کە چوونەتە بەردەم پاڵاوگەی لاناز و بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کردووە.
هێزەکانی پارتی لە گوندەکە ناکشێنەوە و سوورن لەسەر دەستگیرکردنی 30 هاوڵاتیی تر کە لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ناسێنراون و تۆمەتی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکەی بەردەم پاڵاوگەی لاناز ئاڕاستە کراوە.
دوێنێ یەکشەممە لە دیوانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک لەنێوان نوێنەران و کەسایەتی و ریشسپیانی لاجان لەگەڵ ئاسایش بەڕێوەچوو بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام کۆبوونەوەکە بێئەنجام بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، 50 بۆ 60 کەس لە دانیشتووانی گوندەکە چەکەکانیان رادەستکردووە بۆ ئەوەی دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن، بەڵام ئاسایش و زێرەڤانی هێشتا گەمارۆی گوندەکەیان داوەو رەتیدەکەنەوە بکشێنەوە تاوەکو سەرجەم ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، دەستگیر نەکرێن.
ب ح

بیروڕا