کوردستانی
هاوڵاتییانى هه‌ولێر خۆپیشاندانیان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵكى گوندى لاجان هاتووه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك كوژران و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون خه‌ڵكى هه‌ولێر خۆپیشاندانیان كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "خه‌ڵكى هه‌ولێر و گه‌ڕه‌كى خه‌باتى شاره‌كه، به‌هۆى سته‌مى پارتى له شاره‌كه‌و ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵكى لاجان هێنایان له گواستنه‌وه و كوشتن و چۆڵكردنیان له‌و گونده، خه‌ڵكى خه‌بات و ده‌وروبه‌رى خۆپیشاندانیان كرد و دژى سته‌مى پارتى وه‌ستانه‌وه".
شه‌وى رابردوو، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌هێزى زۆر و چه‌ك و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیی و درۆن، هێرشیكرده سه‌ر خه‌ڵكى لاجان و ده‌ستیان به گرتنى خه‌ڵك كرد، ئه‌مڕۆش چوونه‌وه سه‌ر ناوچه‌كه‌و گونده‌كه‌یان به دانیشتوانه‌كه چۆڵكر، به‌هه‌مان شێوه‌ى كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه، كه رژێمى به‌عس، به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردى هێنا.
ع
بیروڕا


