عیراقی
شهش كهس بۆ پۆستى سهرۆكى حكومهتى عیراق دهستنیشان كراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەكان رایگەیاند، شەش كەس بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستنیشان كراون.
عەمار عەزاوی، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە ڕایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی ئەو شەش كەسە كاندید كراون، ئەگەری هەیە لە دەرەوەی ئەو لیستە رێككەوتن لەسەر كاندیدی تر بكرێت".
ئهوهشى خستهڕوو "كاندیدی فەرمی دەبێت خاوەن كەسایەتی سەركردایەتیی بێت، پەیوەندیی یەكسانی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكاندا هەبێت، جێی قبوڵ بێت و توانای بەڕێوەبردنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەبێت".
بەپێی زانیارییەكان، ئەو شەش كەسەی كە تا ئێستا بە شێوەی نافەرمی كاندید كراون بریتین لە محەمەد حەلبوسی، سابت عەباسی، سالم عیساوی، مەحمود قەیسی، محەمەد تەمیم و موسەننا سامەڕائی.
ع
بیروڕا


