ئابووری
ئۆنسه‌ى ئاڵتوون به‌رزبووه‌وه...بانك و كۆمپانیا جیهانییه‌كان چى ده‌ڵێن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه‌ى جیهانیی، نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون وه‌ك پێشبینیی ده‌كرا به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 4260 دۆلار به‌رزبووه‌وه، هه‌فته‌ى رابردوو به 4230 دۆلار داخرا، ئه‌وه‌ش پێشبینیی كراوبوو له لایه‌ن كۆمپانیا‌و بازاڕه داراییه‌كان و بانكه جیهانییه‌كان.
بریاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا، بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر رێژه‌ى سووى بانكى بدات و پێشبینییه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یان 25 خاڵ سووى بانكى كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى زێڕ ده‌بێت به ئاراسته‌ى به‌رزبوونه‌وه.
ئه‌رده‌ڵان سه‌لیم، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بانكه جیهانییه‌كان به وردیی پێشبینیی له‌باره‌ى نرخى زێڕ ده‌كه‌ن، ئه‌وان كاریان مامه‌ڵه‌ى ئاڵتوونه، كاتێك باس له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه ده‌ست به‌جێ به‌رز بێته‌وه، پێشبینییه‌كانیان بۆ سێ مانگ و شه‌ش مانگ و ساڵه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون له لایه‌ن بانك و بازاڕه‌كان و كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌ره جیهانییه‌كان پێشبینیی كراوه، بۆیه ده‌كرێت بازاڕى ئاڵتوون له سه‌ره‌تاى ساڵى 2026 ده‌ست به جوڵه بكات".
پێشتریش بانكه جیهانییه‌كانیان باسیان له‌وه‌كردبوو، ئاراسته‌ى زێڕ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌و له ئه‌مساڵ و ساڵى داهاتوو به‌ڕێژه‌ى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه و ئۆنسه‌ش ده‌گاته 5000 دۆلار.
ع
بیروڕا


