کوردستانی
كۆمه‌ڵێك هه‌ركى هۆكارى ئه‌و دۆخه‌ى لاجان بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، كه نوێنه‌رى گوندى لاجان ئاماده‌بوو، رایانگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك هه‌ركى هۆكارى ئه‌و دۆخه‌بوون كه دوو رۆژه له لاجان دروستبووه.
نوێنه‌رى خه‌ڵكى لاجان رایانگه‌یاند "خۆیان ژماره‌یه‌ك كه‌سیان راده‌ستى هێزه‌كان كردووه و ده‌ستگیركراون، دواى رێوشوێن كه به‌رانبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر، ئازاد ده‌كرێن".
باسیان له‌وه‌شكرد "هه‌ركییه‌كان زۆرترین شه‌هیدیان داوه و كۆمه‌ڵێك كه‌سى هه‌ركى هه‌ن هۆكارى ئه‌و دۆخه‌ن له لاجان و هه‌ولێر روویداوه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پشێوى دروستبێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ى دوو رۆژه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هێزێكى زۆرى ره‌وانه‌ى گوندى لاجان كردووه و به‌هۆیه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه دروستبوو، چه‌ند كه‌سێك كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون، خه‌ڵكى لاجانیش له‌ناو گونده‌كه ده‌ركران.
ع
بیروڕا


