کوردستانی
حاكم قادر: هەمووان خەریکی کاری هاوبەش و لێک نزیکبوونەوەن، تەنها لایەنە کوردستانيیەکان نەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
حاكم قادر حهمهجان رایگهیاند، دۆخی ناوچەکە هەستیارە و هەمووان خەریکی کاری هاوبەش و لێک نزیکبوونەوەن، تەنها هێزە کوردستانیيەکان نەبێت كە خەریكی تەخوین و شكاندنی پەنجەكانی یەكترن.
حاکم قادر حەمەجان، له میانهى بهشداریكردن له سیمینارێك له شارى سلێمانى وتى "سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری كۆڵەكەیەكی پتەو بنەڕەتی و بەھێزی سیستەمی سیاسیی ھەر كۆمەڵگەیەكی شارستانییە، كە لەسەر بنەمای دیموكراسی گوزەربكات، ھەر بۆیە دەستوەردان لەو دامەزراوە پڕ بایەخ و گرنگەدا دوركەتنەوەیە لە بەھاكانی سەروەری یـاسا و ئەوەش دەبێتە هۆی تێکچوونی سەرجەم شیرازەکان".
وتیشی "ھەڵە بە ھەڵە چارەسەر ناكرێت و كێشە و گرفتەكانیش پێویستی بە كارو كاردانەوە نییە، بۆیە لە جیاتی تەخوینكردن و شكاندنی پەنجەكانی یەكتر، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییە كوردییەكان كێشەكانیان بە دانیشتن و گفتوگۆ و دیالۆك چارەسەربكەن و بە پاکێجێکی ستراتیجی نیشتمانیی هاوبەش بچنە بەغدا لەپێناو داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان و مافە دەستورییەكانمان".
ئهوهشى خستهڕوو "ناكرێت شیعە و سوننە ھەریەكەیان بەجیا خۆیان لە چوارچێوەیەکی ھاوبەشدا رێکخستوە، بەڵام حزب و لایەنە كوردستانیەكان ھەر یەكەیان بەجیا بچێنە بەغدا و ناكۆكیەكانیان پێشانی لایەنە عیراقییەكان و وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی بدەن، كە ئەوەش ھەڵەیەكی كوشندەیە و دورماندەخاتەوە لە بەدەستھێنانی مافە رەواكانی نەتەوەكەمان، بۆیە پێویستە لەم قۆناغەدا ناكۆكی و ململانێكانمان وەلابنێین و بە یەكڕیزیی و یەكگرتوویی و بە پەیامێكی سیاسیی نیشتمانیی ھاوبەش بچینە بەغدا و داكۆكیكاری مافە دەستورییەکان و ماددەی سەد و چل و شایستە داراییەكانی ھاونیشتیمانیان بین".
باسى لهوهشكرد "پێویستە پەلەبكرێت لە كاراكردنەوەی پەرلەمان و دروستكردنی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم، چونكە دواكەوتنی كاریگەری نەرێنی دەبێت و زیان بە دۆزی رهوای نەتەوەكەمان دەگەیەنێت، پێویستە بۆ چارەسەری بنچینەیی قەیرانەکانی هەرێم پێویستە دەستوورێکی مۆدێرنی رێزلێگیراومان هەبێت و پەرلەمان دەستوورێک بۆ هەرێم بنوسێتەوە".
ع
بیروڕا


