کوردستانی
یه‌كێتیی و پارتى باسی چى ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، له شارى هه‌ولێر، وه‌فدى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بووه و له ئێستادا له كۆبوونه‌وه‌دان.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكان "كۆبونەوەكە لەسەر دەستپێشخەری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رێكخراوەو تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم دەكرێت".
لە دوای كۆتایهاتنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق كە لە رۆژی 11ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بەڕێوەچوو، ئەمە یەكەم كۆبونەوەیە لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەدەچێت، كە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێك لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە، شكستیانهێناوە لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
ع
بیروڕا


