ئابووری
به‌شێك له ئه‌ى تى ئێمه‌كان پاره‌یان تێدا نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له دوێنێوه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به هه‌ژمارى من مووچه وه‌رده‌گرن، گرفتیان بۆ دروستبووه و ناتوانن مووچه وه‌ربگرن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "له سنورى پارێزگاى سلێمانى، له چه‌ندین ناوچه گرفت بۆ فه‌رمانبه‌ران دروستبووه، ئه‌وانه‌ى به‌كارتى هه‌ژمارى من مووچه وه‌رده‌گرن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له ئه‌ى تى ئێمه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم پاره‌یان تێدا نه‌بووه".
ئاسۆ سه‌ردار، فه‌رمانبه‌ر به مه‌ودا میدیاى وت "شه‌وى رابردوو سه‌ردانى ئه‌ى تى ئێمه‌كانم كرد له شارى سلێمانى به‌ڵام پاره‌ى تێدا نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم مووچه‌كه‌م وه‌ربگرن كه هى مانگى نۆیه".
وتیشى "زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ردانیان كردبوو بۆ وه‌رگرتنى مووچه هه‌ر وا گه‌ڕانه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر وه‌زاره‌تى دارایی باسى له‌وه‌كردبوو ئه‌ى تى ئێمه‌كان گرفتیان بۆ دروست نابێت.
ع
بیروڕا


