ئابووری
نرخی نەوت تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی نێوانیان و هێرشە بەردەوامەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی روسیا، ئەمرۆ سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەكی زۆر بەرزبوویەوە.
دوای هێرشەكانی ئۆكرانیا، بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور گەیشتە 63 دۆلار و 31 سەنت و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بەرزبووەوە بۆ 59 دۆلار و 50 سەنت.
بەپێی وتەی شارەزایانی بوارەكە"ئەگەری گەیشتن بە رێكەوتن لە نێوان روسیا و ئۆكۆانیا لاوازبووە و هەر ئەوەش بووەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن"ئەگەر بێت و ئاڵۆزییەكان بەم شێوەیە بەردەوام بن و دامەزراوە نەوتییەكان بەو شێوەیە بەردەوام بكرێنە ئامانج، ئەوا نرخی نەوت زۆر لەوەی ئێستا زیاتر بەرزتر دەبێتەوە".
ئ پ
بیروڕا


