ئابووری
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هاوكات لەگەڵ بازاڕە داراییەكان نرخی زێڕ دابەزی.
دابەزینی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت كە دوێنێ دوای شەش هەفتە بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 4,260 دۆلار، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە زۆری نەخایاند و دیسان دەستی بە دابەزین كردووە ئێستاش نرخی هەر ئۆنسەیەك 4,212 دۆلارە.
لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 730 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 850 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیار 22 بە 890 هەزار دینارە
ئ پ
بیروڕا


