ئابووری
بەهای تمەن بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهای تومەنی ئێران تا دێت زیاتر دادەبەزێت و لە ئێستاشدا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی دراوەكەدا ئەوەندە بەهاكەی كەم ببێتەوە.
والی عەلی، خاوەنی یەكێك لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بە مەودا میدیای راگەیاند"بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە نزیكەی 12 ملیۆن تومەنی ئێرانی".
وتیشی"نرخەكە جێگیر نییە و چەند رۆژێكە بەردەوام دادەبەزێت و هۆكارەكەشی بۆ مەترسی دووبارە هەڵگیرسانەوەی شەڕ و دەستپێكردنەوەی هێرشەكان لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەگەڕێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"لە مێژووی دراوی تومەنی ئێرانیدا بۆ یەكەمجارە بەهاكەی ئەوەندە دادەبەزێت و هیچ كات وەك ئێستا ئەو ریكۆردەی لە دابەزینی بەها تۆمار نەكردووە".
بیروڕا


