کوردستانی

باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا-

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم لە ماوەی 48 كاتژمێری دهاتوودا پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و كەشناسی عیراقیش دەڵێت"كۆتایی ئەم هەفتەیە بارانبارین دەستپێدەكات". 

 بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم رایگەیاند" ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، هەروەها پلەكانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ زیاتر نزم دەبنەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە"سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لە هەندێك ناوچەش هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ كەمێك نزم دەبنەوە". 
 
هاوكات لەگەڵ راگەیەنراوەكەی كەشناسی هەرێم، دەستەی كەشناسی عیراقیش ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە" لە رۆژی هەینی كۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە".  

پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ پلەكانی گەرما بەم شێوەیەیە: 
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 14 پلەی سیلیزی 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan