عیراقی

ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دۆخى عیراق تێكبدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دۆخى عیراق تێكبدات

مه‌ودا میدیا-

سەرچاوەیەکی ئه‌منى لە عبراق به‌ ماڵپه‌ڕى ئه‌لمه‌علومه‌ى رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ریكا پیلانى هه‌یه‌ له‌ عیراق و ده‌یه‌وێت دۆخى وڵاته‌كه‌ بشێوێنێت.

ماڵپه‌ڕى ئه‌لمه‌علومه‌ له‌ زارى سەرچاوەیەکی ئه‌منى لە پارێزگای ئەنبار بڵاویكرده‌وه‌ "گواستنەوەی ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان لە کەمپی هۆلی سوریاوە بۆ کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا بە فشاری ئەمه‌ریکا و هاوکاری هێزەکانی سەر بە ئه‌جمه‌د شه‌رعى، سه‌رۆكى كاتى سوریا دەستی پێکردووەتەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "حکومەتی بەغدا نابێت لە بەرانبەر ئەو فشارانە خۆى بدات به‌ده‌سته‌وه‌، لە حاڵێکدا کە 840 کەس لە کەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە کە زۆرینەیان بنەماڵەی بەرپرسانی داعشین، کەسانێک کە دەستیان هەبووە لە رشتنی خوێنی هێزە ئەمنییەکانی عیراق".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئامانجی ئەمه‌ریکا لەو هەوڵە شڵەژاندنی سەقامگیریی و ئاسایشی عیراقە، لە نێوان ئەو کەسانە، کەسانێکی مەترسیدار هەیە کە لەلایەن حکومەتەکانەوە بەدوایاندا ده‌گەڕێن و وەکو بۆمبێک لە عیراق خۆیان دەنوێنن".

ع
Qaiwan
Qaiwan