کوردستانی
56 بومه‌له‌رزه له كوردستانى داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، له ماوى مانگى رابردوو سه‌دان بومه‌له‌رزه تۆماركراون و 56 بومه‌له‌رزه‌یان له هه‌رێم بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هاتووه "کۆی گشتیی ئەو بوومەلەرزانەی کە لەلایەن تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستانەوە تۆمارکراون له مانگى تشرینى دووه‌م، ژمارەیان 300 بوومەلەرزە بووە، بەڵام ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە ناو هەرێمی کوردستان روویانداوە بریتی بووە لە 56 بوومەلەرزە".
باس له‌وه‌شكراوه "بەرزترین گوڕی بوومەلەرزە کە تۆمارکرابێت لە هەرێمی کوردستان بە گووڕی (2.8) بووە لەڕێکەوتی (20ى 11 بووه،) بە دووری (27کم) لە شارەدێی دەربەندیخان".
هه‌روه‌ها "زۆرترین تۆماری بوومەلەرزەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە، کە بریتی بووە لە (40 ) رووداوی بوومەلەرزە و دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت کە (16) رزوداوی بوومەلەرزە هەبووە، بەڵام لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەڵەبجەش هیچ رووداوێکی بوومەلەرزە لەم مانگەدا تۆمار نەکراوە".
ع
بیروڕا


