ئابووری
جوتیاران زه‌ویه‌كانیان بكێڵن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا راگه‌یاند، پێویسنه له‌م هه‌فته‌یه‌دا جوتیاران زه‌وییه‌كانیان بكێڵن، چونكه باران بارین به‌ڕێوه‌یه.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "داوا لە جوتیاران دەکه‌م ئەم هەفتەیە كه چه‌ند رۆژێكى ماوه ئەوانەی نیازی چاندنی دانەوێڵەیان هەیە لە گەنم و جۆ و هه‌ر دانه‌وێڵه‌یه‌كى تر، تا ئێستا کە زەوییەکانیان نەکێڵاوە بیکڵێن و دایان چێنن".
وتیشى "لەکۆتایی هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەو هەفتەی دووەم، شەپۆلێکی بەهێزی دابارین بەڕێوەیە و بارانێکی زۆر دەبارێت و پەڵەی لە تەواوی ناوچەکان دەدات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو له زۆرینه‌ى ناوچه‌كان جوتیاران زه‌وییه‌كانیان كێڵاوه و ئاماده‌كارییان كردووه بۆ باران و په‌ڵه.
ع
بیروڕا


