کوردستانی
هەسەدە دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەنگۆ کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ لایەنە لوبنانییەکان رەتدەکاتەوە.
فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند "مانگی رابردوو هیچ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ لایەنە نافەرمیەکانی لوبنان ئەنجام نەداوەو ئەو هەواڵانەی هەڵبەستراون و هیچ بنەمایەکیان نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنی گوماناوی هەواڵی درۆ و هەڵبەستراویان پەرەپێداوە سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی گوماناوی بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتی و نانەوەی ئاژاوە”.
ئەوەشی خستەڕوو "هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر دووپاتیدەکەنەوە بوونی پەیوەندی لەگەڵ هەر لایەنێک کە خزمەت بە پرسە ئەمنییەکان و سەقامگیری و مرۆیی بکات مافێکی رەوا و گشتییە".
ب ح

بیروڕا