کوردستانی
کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی عیراق؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد ئەو سیڤیانەی پێشکەشی چوارچێوەی هەماهەنگی کراون، رەنگە لە ئەنجامدا هیچیان شانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانیان نەبێت و لەدوا ساتەکاندا ناوێک بهێنن لە پێشبینی کەسدا نەبووبێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی حزبوڵڵا و حوسییەکان خرانە لیستی گرووپ و رێکخراوە بلۆک کراوەکانی بانکی ناوەندی چانسی سودانی لای شیعەکان سووتا، کاتێکیش وویستی بارەکە راستبکاتەوە لای شیعە، لای ئەمەریکیەکانیش سووتا، نوری مالیکیش دەزانێت لایەنە شیعییەکان چانسی سێیەم بە مالکی و حزبی دەعوە نادەنەوە لە کۆتاییدا بەمەرجی ئەوەی نە خۆی و نە سودانی بن پاشەکشە دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کەسێک هەڵدەبژێرن بۆ سەرۆک وەزیران فەرمانبەرێکی پلە باڵای موحتەرم بێت، تمووحی سیاسی و دروستکردنی لیستی هەڵبژاردنی نەبێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کە رەنگە بۆ ئەمەیان بەڵێننامەی نووسراوی لێوەربگرن".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆک وەزیرانی داهاتوو واباشە کەسێک بێت، کە بتوانێت هاوسەنگی نێوان کوردو سوننە و شیعە رابگرێ و ئێران و ئەمەریکاش لەسەری رازی بن، دوو ئاڵنگاری گەورە رووبەڕووی حکومەتی داهاتوو دەبنەوە، یەکەمیان چۆنێتی یەکلاییکردنەوەی دۆسێیەی گرووپە چەکدارەکان و دووەمیان کورتهێنانی بودجەو مووچەیە".
ب ح

بیروڕا