کوردستانی

ئاڵدار خەلیل: هاكان، وەزیری دەرەوەی توركیایە نەک سوریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵدار خەلیل: هاكان، وەزیری دەرەوەی توركیایە نەک سوریا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) ئاشکرایکرد گەلەکەیان دەیان ساڵە رووبەڕووی ستەم و چەوساندنەوە دەبێتەوەو دەیانەوێت سەرلەنوێ‌ وڵاتەكەیان بونیادبنێنەوە.

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پەیەدە رایگەیاند "هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیایە نەک سوریا بەڵام هێندەی ئەو دەستوەردان دەكات وەزیری دەرەوەی سوریا قسە لەسەر  پرسەکانی وڵاتەکەی ناكات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان هاوڵاتیی سورین و لەنێوان خۆیاندا كێشەكانیان چارەسەر دەکەن، بۆچی تورکیا دەستوەردان دەكات، بۆچی دان بەخۆداگرتنی كۆتایی دێت، ئەو دەتوانێت وەک وڵاتێكی دراوسێ رای خۆی بخاتەڕوو ئەگەر مەترسی هەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو " ئەگەر دەستوەردانەکانی توركیا نەبوایە تائێستا هەنگاوی گەورەیان لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی (10) ئازار بڕیبوو ، بەڵام دەستوەردانی ئەنکەرە لە کاروباری ناوخۆی سوریا بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan