کوردستانی
دەمپارتی لەسەر لەیلا زانا هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) لەبارەی ئەو بێرێزییانە بەرانبەر کەسایەتی سیاسی باکووری کوردستان لەیلا زانا دەکرێت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەمپارتی رایگەیاند "پێویستە وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەو زمانە ژەهراوییە بکەن کە لە یارییەکی تۆپی پێدا بەرانبەر لەیلا زانا بەکارهێنراوە، کە ئەمەش دەربڕینی عەقڵیەتێکی ڕەگەزپەرستی و فاشیستیانەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " نموونەی بێرێزییەکانی بەرانبەر لەیلا زانا، دەرخەری ئەو راستیەیە کە تورکیا پێویستی بە یاسادانان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە و سوکایەتیکردن کە دەکەوێتە دەرەوەی سنووری ئازادی ڕادەربڕین".
ب ح

بیروڕا