گێتی

ترەمپ پرۆگرامی گرین کارتی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ترەمپ پرۆگرامی گرین کارتی راگرت
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیاریدا بە راگرتنی پرۆگرامی تیروپشکی ناسراو بە ڤیزای گرین کارت کە ساڵانە بە هەزاران هاوڵاتی بیانی بە مەبەستی کارکردن و نیشتەجێبوون بەم رێگەیە روو لەو وڵاتە دەکەن.

بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەهات کە دوو کۆچبەر لە ئەمەریکا هێرشیانکردە سەر زانکۆی براون لە ویلایەتی روود ئایلاند و لە رووداوەکەدا دوو کەس کوژران و هەشت کەسی تر بریندار بوون، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت دوو کۆچبەرەکە بە رێگەی ڤیزای گرین کارت هاتوونەتە ئەمەریکا.

لای خۆیەوە کریستی نۆیم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا رایگەیاند "بە رێنمایی دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە فەرمانگەکانی کۆچ و کۆچبەران کردووە کارکردن بەو پرۆگرامە بە شێوەیەکی کاتی رابگرن".

ئەمە لە کاتێکدایە، پرۆگرامی تیروپشکی گرین کارت ساڵانە نزیکەی 50 هەزار  ڤیزا بۆ ئەو وڵاتانە تەرخان دەکات کە رێژەی کۆچبەریان لە ئەمەریکا کەمە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan