گێتی

گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا سزادران

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا سزادران
مەودا میدیا-

بەریتانیا سزای بەسەر شەش ئەمیر و سەرکردە و سێ گرووپی تیرۆریستی بە تاوانی ئەنجامدانی کۆەمڵکوژیی و گۆڕینی دیموگرافیا لە سوریا سەپاند.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "ئەمڕۆ بەریتانیا سزای بەسەر  هەریەک لە (ئەبو عەمشە) و  (ئەبو شەقرا) و (سەیفەدین بولات) و سێ سەرکردەی تری گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیادا سەپاندووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەریەک لە گرووپە چەکدارەکانی (عەمشات) و (سلێمان شا) و ( سوڵتان موراد) بە تاوانی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی لە باکوور و رۆژئاوای سوریا بە تایبەت (کورد، عەلەویی و دروز) بۆ لیستی تیرۆر و سزاکانی بەریتانیا زیادکراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan