کوردستانی
هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل قەدەغە کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "لەمەودوا قەدەخەکردنی مۆدێلی ساڵانە لە 1ی مانگی 11ەوە بۆ دوو مانگ پێش دەخرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوردەکردنی ماتۆڕسکیلی دوو تایە و سێ تایە بۆ چوار ساڵی داهاتوو لەگەڵ توک توک بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە".
وەزارەتی ناوخۆ چەند مەرجێکی بۆ هاوردکردنی ئۆتۆمبێل راگەیاندووە، کە ئەمانەن:
1- شاسی بڕاوە نەبێت.
2- ژێرئاو کەوتوو نەبێت.
3- سووتاو نەبێت.
4- بڕوانامەی (COC) هەبێت.
5- ئۆتۆمبێلی ساڵۆن، ستەیشن، بارهەڵگر (1 تەن و 2 تەن و 3 تەن) و کرێ کە مەتر لە 25 سەرنشین؛ دەبێت بە لایەنیکەم دوو (ئێرباگ)ی هەبێت (لای شوفێر و تەنیشت شوفێر) و کار بکات.
6- ئامێری (ABS) هەبێت و کار بکات.
7- دەبێت ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلەکە سندوقی (CATALYTIC CONVERTER)ی تێدابێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە.
8- سیستمی (ABS) یان هاوشێوەی هەبێت بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە (4) تۆن زیاتر و کار بکات.
9- ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر لە (25) سەرنشین زیاتر و بارهەڵگر لە (4) تۆن زیاتر و کشتوکاڵی و بیناسازی مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.
10- ئۆتۆمبێلی ستێرنی لای راست یان (محەوەر) هاوردەکردنی قەدەخەیە و تۆمار ناکرێت.
11- ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی (ساڵۆن) سفر کیلۆمەتر هاوردە دەکرێت بە مەرجێک هەمان رەنگی رێگەپێدراو و کارپێکراو بێت لە کوردستان و بەپێی رێنمایی تۆمارکردنی تاکسی نوێ ژمارە (3)ی ساڵی 2025 دەکرێت بە تاکسی.
12- ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بۆ (پۆلیس و تاکسی) هاوردەکردنی قەدەخەیە و تۆمار ناکرێت.
13- ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی تەواو کارەبایی و خانەی سووتەمەنی و هایبرید لە رەسمی گومرگی لە چوارچێوەی مۆدێلی رێگەپێدراو بەخشراون.
ب ح

بیروڕا