گێتی

هیجری: هیچ جیاوازییەک لەنێوان شەرع و ئەسەد دا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیجری: هیچ جیاوازییەک لەنێوان شەرع و ئەسەد دا نییە
مەودا میدیا-

سەرۆكی رۆحی پێکهاتەی دروزەكان لە سوریا سەبارەت بە دۆخی ئێستای وڵاتەكە و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

شێخ حیكمەت هیجری، سەرۆكی رۆحی دروزەكان لە سوریا رایگەیاند "هیچ جیاوازییەك لەنێوان دەسەڵاتی ئێستا و پێشووی سوریادا نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرووپە تاوانكاریی و تەكفیرییەكان كە تێكەڵەیەكن لە دا.عش و تیرۆریستە بیانییەكان شوێنی میلیشیاکانی ئەسەدیان گرتووەتەوە".

باسی لەوەشکرد " تەنها لەبەر ئەوەی داوای مافی هاوڵاتییانی سوریا دەكەن رووبەڕووی رق و کینە و پەلاماری گرووپە تووندڕەوەکانی سەربە شەرع بوونەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan