کوردستانی

پۆلیسی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی خاڵە بەگ سەربە قەزای رزگاری لەسەر زەویوزار شەڕ لەنێوان دوو لایەن روویدا کە خزمی یەکترن لەئەنجامدا چوار کەس لەیەک تەرەف گیانیان لەدەستداوە کە برای یەکترن و کەسێکی تر کە ئامۆزایانە وە برایەکی سێ کوژراوەکە بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "لەتەرەفی بەرانبەر شەش کەس برینداربوون ، دوای چارەسەری خێرا شەش لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون، لەئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەکاتی هەر گۆڕانکارییەک لە رەوتی لێکۆڵینەوەکان، هەر بەڵگە و زانیارییەک کە ئاڕاستەی پەڕاوەکە بگۆڕێت بەفەرمانی دادوەر یان هەر زانیارییەک پێویست بکات رای گشتیی ئاگادار دەکەنەوە،  چونکە ئەمە تەنها زانیارییە سەرەتاییەکانی بەدەستهاتووی رووداوەکەن، سەرجەم هێزەکانیش لەئامادە باشیدان بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکانی دادوەری لێکۆڵینەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan