کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی ئێزدییەکان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی ئێزدییەکان کرد
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی (رۆژیێن ئێزی) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەکان کرد 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکات بەبۆنەی جەژنی (رۆژیێن ئێزی) و هیوای جەژنێکی پڕخۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتی پەرۆشانە بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تاوەکو چیتر ئێزدییەکان نەبنە قوربانی ململانێکان و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan