گێتی

دەوڵەتی باخچەلی: بێڕێزی بە لەیلا زانا خزمەتی تورکیا ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوڵەتی باخچەلی: بێڕێزی بە لەیلا زانا خزمەتی تورکیا ناکات
مەودا میدیا-

 سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ پەرستی توركیا (مەهەپە) بەرانبەر بێڕێزیکردن بە کەسایەتی سیاسی کورد لەیلا زانا، ناڕەزایی بەرانبەر هاندەرانی یانەی بۆرساسپۆرت دەربڕی.

دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی مەهەپە رایگەیاند "یگەرانە لە بێڕێزی و سووکایەتیی هاندەرانی بورساسپۆرت بە لەیلا زانا و کردەوەیەکی بێڕەوشتانەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو جۆرە زمان و دەربڕینانەی دژ بە لەیلا زانا بەکارهاتووە هیچ خزمەتێک بە بەرژەوەندی و یەکگرتوویی تورکیا ناکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan