ئابووری

ئەمڕۆ مەرزێكی تری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ مەرزێكی تری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەكرێتەوە
مەودا میدیا-

بە بڕیاڕی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، مەرزی كێلێ بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران دەكرێتەوە، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕینیش دەڵێت "لە مەرزەكەدا تەنیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكرێت".

جوهەر رەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگی ئیدارەی راپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نوسراوێكی بەڕێوەبەری گشتی گومرگمان بۆ هاتووە باس لە كردنەوەی مەرزی كێلێ دەكات لە سنوری ئیدارەی راپەڕین و ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی نیسان، ئەو مەرزە دەكرێتەوە بەڕووی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران".

هەروەها وتی "دەبێت پەیڕەوی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە مەرزكە بكرێت، هەروەها كردنەوەی مەرزەكە تەنیا بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لە نێوان هەردوولا و هیچ كارێكی تر و هاتن و چوونی گەشتیار نابێت".

لە ماوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە مانگی ئادارەوە، تەواوی مەرزەكانی نێوان هەرێمی كوردستان  وئێران داخران ئەوەش بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان