گێتی

دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ لە سوریا دۆزرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ لە سوریا دۆزرانەوە
مەودا میدیا-

روانگەی سوویا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد لە ئەنجامی گەڕانی تیمەکان 50 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە کە رووفاتى ژن و منداڵانیشی تێدایە.

روانگەی سوویا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی دۆزراونەتەوە رووفاتى زیاتر لە دوو هەزار و 865 قوربانی دوای رووخانی رژێمی ئەسەدی تێدایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی سوریاوە لە ساڵی 2011وە تاوەکو ئێستا چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا دۆزراونەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "گۆڕە بە کۆمەڵەکان بەمشێوەیە دابەشبوون":

حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ لە دێرەزۆر پاشماوەی 117 رووفاتیان تێدابوو کە شەشیان منداڵ بوون.

10 گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندەکانی دیمەشق پاشماوەی 218 رووفاتیان تێدابووە

حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ لە حەما پاشماوەی 47 رووفاتیان تێدابووە

14 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شاری حومس پاشماوەی 1295 تەرمی تێدابووە کە سێ منداڵ و چوار ژن بوون.

پێنج گۆڕی بەکۆمەڵ لە دارایاپاشماوەی 141 رووفاتیان تێدابووە

سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە دیمەشق پاشماوەی هەزار و 25 رووفاتیان تێدابووە

دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە ئیدلب پاشماوەی 10 رووفاتیان تێدابووە.

دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە شاری حەڵەب پاشماوەی 12 رووفاتیان تێدابووە

ب ح
Qaiwan
Qaiwan