کوردستانی

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران برینداربوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران برینداربوو
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی سنوورەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی تەتە لە هەورامان دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و بەوهۆیەوە کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربوو.

پێگەی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە "کۆڵبەرێک بە ناوی ( بەختیار رۆزبە) بریندار بووە کە دانیشتووی گوندی تووەسوورانی سەربە شاری مەریوانەو گوستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەمساڵدا بە گشتیی 37 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و رێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ورمیە، سنە و کرماشان بە هۆکارەکانی (تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران، هەرەسی بەفر و سەرمابردن، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون".

ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆی گشتیی ئەو 37 کۆڵبەرە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کوژراون و برینداربوون، 32 حاڵەتیان بەهۆی تەقەی راستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan