عیراقی
چوارچێوەی هەماهەنگی گونجاوترین کاندید هەڵدەبژێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ دیاریکردنی گونجاوترین کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجامدا.
موعین کازمی، سەرکردە لە چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند "بەبێ ئامادەبوونی کاندیدەکانی سەرۆک وەزیران چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی، چوارچێوەى هەماهەنگى کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلایی دەکاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێنج کەس بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران خۆیان کاندید کردووە کە دیارترینیان محەمەد شیاع سودانی و قاسم ئەعرەجی-یە بەمنزیکانە یەکێک لە کاندیدەکان هەڵدەبژێردرێت".
ب ح

بیروڕا