کوردستانی

ئیلهام ئەحمەد دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی کورد لە حەڵەب

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیلهام ئەحمەد دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی کورد لە حەڵەب
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا پەیامێکی ئاڕاستە هاوڵاتییانی کورد لە حەڵەب کرد.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند "داوا لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەن بۆ پاراستنی دانیشتووان، بەڵام گرووپەکانی سەر بە حکومەتی راگوزەر گەمارۆیان بەسەر هەردوو گەڕەکەکەدا سەپاندووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دانووستان بۆ سەپاندنی ئاسایش لە رێگەی پێکهێنانی خاڵەکانی رێککەوتنی 1ی نیسانەوە دەربارەی حەڵەب واژۆ کراوە، پێداگرن کە رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan