کوردستانی

پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی دەبێت
مەودا میدیا-

کاندیدێکی سەرکەوتوو لە بازنەی کەرکوک بۆ پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لایەنە عیراقییەکان لەوە تێگەیشتوون کە دەبێت سەرۆک کۆمار لای یەکێتی بێت.

دیلان غەفور، کاندیدی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سیاسەت لە عیراق بەوشێوەیەیە کە زۆر جار لە دواساتەکاندا پرس و بابەتەکان یەکلایی دەکرێنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رەنگە پارتی کاندیدی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام لایەنە عیراقییەکان دەزانن کە پۆستەکانی هەرێم زۆربەی لای پارتین، بۆیە دەبێت ئەو باڵانسە رابگیرێت و پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan