کوردستانی

مەزڵوم عەبدی: دەبێت دەستوور رەنگدانەوەی پێکهاتەکان بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی: دەبێت دەستوور رەنگدانەوەی پێکهاتەکان بێت
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکردیکرد لەگەڵ دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش سەبارەت بە تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان بەشێوەیەک کە لەگەڵ بەرژەوەندیی گشتیدا بگونجێت.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "بەرەوپێشچوون هەیە لە دروستکردنی دیدێکی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لەبارەی دەروازە سنوورییەکان و سامانە سرووشتییەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەبێت  سوریا لامەرکەزی بێت و دەیانەوێت خەڵکی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەیەکی دەستوریدا ناوچەکانی خۆیان بەڕێوەببەن".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە دەستووری نوێی سوریا رەنگدانەوەی هەموو پێکهاتەکان و  خواستەکانیان بێت بەشداربن لە داڕشتنەوەی دەستوور و هیواخوازن لە قۆناغی داهاتوودا بگەنە رێککەوتن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan