کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی و موسەننا سامەرائی کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی و موسەننا سامەرائی کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

سەرۆک و شاندێکی هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان بەسەردانێک گەیشتنە سلێمانی و لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.

موسەنا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاند "بە سەرۆکایەتی شاندێک لە هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جەخت لە گرنگی دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بەپابەندبوونی هەموولایەک بە وادەی دەستووری یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان کرایەوە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "دەبێت حکومەتی داهاتووی عیراق توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت و وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan