ئابووری

هەمووان دەبنە کرێچی ئیگڵ پۆست

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەمووان دەبنە کرێچی ئیگڵ پۆست
مەودا میدیا-

 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان کردووە ناچاریان دەکات کە باجی ساڵانە بدەنە کۆمپانیای ئیگڵ پۆست کە کۆمپانیایەکی حزبیە.

 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند " لە رۆژی 1ی کانوونی دووەمی 2026ەوە، مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەک جێبەجێ ناکرێت، بەبێ بوونی سندووقی پۆستە لە کۆمپانیای ئیگڵ پۆست".

ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی 35 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن و لەئێستاشدا دەبێت بەپێی فەرمانەکەی  وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی تاوەکو باج بە کۆمپانیا حزبییەکە نەدەن کارەکانیان بۆ جێبەجێ ناکرێت.


ب ح
Qaiwan
Qaiwan