کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە قەرزداری نەبەردی و تێکۆشانی پێشمەرگەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە قەرزداری نەبەردی و تێکۆشانی پێشمەرگەین
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە کۆبووەوە و جەختی لە گرنگی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سوپاسی پێگە و قوربانییەکانی هێزەکانی 70ی کرد و رایگەیاند "هەمیشە قەرزداری نەبەردی و تێکۆشانەکانی پێشمەرگەن"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامانجیانه هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووی نیشتمانی تاوەکو وەک هەمیشە بتوانێت پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan