کوردستانی
گۆڕان نیگەرانە لە پەیامێکی نێچیرڤان بارزانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەیامێکی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (کوردسات) بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، نیگەرانی بزووتنەوەکە ئاڕاستەی(گردی زەرگەتەی)ی لێدەکەوێتەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (گردی زەرگەتە) رایگەیاند "ئەم کارە دەستێوەردانی راستەوخۆیە لە کاروباری ناوخۆیی گۆڕان و لایەنگرییە لە گروپێکی لادەر لە دەستووری ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویست بوو سەرۆکی هەرێم ئاگادار بێت، ئەو کەسانە هیچ سیفەتێکی یاسایی و رێکخراوەییان لە بزووتنەوەی گۆڕاندا نییە و نوێنەرایەتی گۆڕان ناکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە سەرۆکی هەرێم پێش هەر کەسێکی تر رێز لە یاسا بگرێت و دەستێوەردان لە کاروباری گۆڕاندا نەکات و نەبێت بە فاکتەری ناکۆکی و پەرتەوازەیی زیاتر".
باسی لەوەشکرد "داوا لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن نەبنە بەشێک لە کێشەکان و وەک دامەزراوەی حزبی بەکارنەهێنرێن بۆ دەستێوەردان لە کاروباری پارتە سیاسییەکان".
ب ح

بیروڕا