کوردستانی
كامێراكانى خاڵ بۆ خاڵ لەم رێگایە کەوتنەکار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئهمڕۆ كامێراكانى خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت توو پۆینت) لهسهر رێگاى سلێمانى - ههڵهبجه - پێنجوێن لە كاتژمێر 12ى نیوهڕۆوە کەوتوونەتەکار و بەڕێوبەری گشتی هاتوچۆی هەڵەبجە داوا کە شۆفێران دەکات پابهندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن تاوەکو رووبهڕووى سزاى هاتوچۆ نهبنهوه.
عەتا شەهید بارام، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "کامێرکانی خاڵ بۆ خاڵ لە کۆتایی ناحیەی عەربەتەوە دەستپێدەکەن بۆ پارێزگای هەڵەبجە و هەروەها لە عەربەتەوە بۆ پێنجوێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا لە شۆفێران دەکەن کە پابەند بن بە خێراییەکانی ئەو تابلۆیانەی کە لەسەر شەقام و رێگاکان جێگیرکراون کە تێکڕای خێراییەکان 100کم لە کاتژمێرێکدا جگە لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون".
ئەوەشی خستەڕوو "ماوەی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلەکانی سوارەڕۆ 100 کم و بۆ بارهەڵگرەکانیش تێکڕای خێرایی 80 کم ، ناوچەکانی نیشتەجێبوونیش لە گوندی کانی پانکە و ناحیەی سیروان تێکڕای خێرایی 60 کم دیاریکراوە".
ب ح

بیروڕا