کوردستانی

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیدانەی پەلاماری چەکدارانی جۆلانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیدانەی پەلاماری چەکدارانی جۆلانی دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو پەلامارانەی کە دەکرێتە سەر کورد لە حەڵەب ستەمێکی گەورەیە لە گەلی کورد دەکرێت.

عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند "پەلاماردانی کورد هیچ پەیوەندی بە ئایینی ئیسلامەوە نییە و تەواو پێچەوانەی بنەما و دەقە شەرعییەکانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەرکی جیهانی ئیسلامییە بێ دەنگ نەبن بەرانبەر ئەم پەلاماردانە و هەڵویست وەرگرن و مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لە سوریا دەستەبەر بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan