کوردستانی

ئەنجومەن: گەڕەکەکان جێناهێڵین و بەرگرییان لێدەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەن: گەڕەکەکان جێناهێڵین و بەرگرییان لێدەکەین
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی گشتیی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە پەیامێکی ئاڕاستەی رای گشتیی و چەکدارانی جۆلانی کرد و ئاشکرایکرد لە گەڕەکەکانیان دەمێنینەوە و بەرگری لێدەکەن و رادەست نابن.

ئەنجومەنی گشتیی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە رایگەیاند "چەکدارانی جۆلانی لە 1/6وە مزگەوتەکان، قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، ماڵە مەدەنییەکان، و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بە چەکی قورس بۆردومان دەکەن، داوا لە گەلەکەمان دەکەین لەگەڵمان بوەستن و کۆببنەوە بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکانمان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامانجی ئەم هێرشانە کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان و دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونی زۆرەملێیە، بەڵام گەلەکەمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا خۆڕاگرییەکی گەورە نیشان دەدەن".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی کاتی بە پشتیوانی تورکیا هێرشەکانی ئەنجام دەدات کە ئامانج لێی  گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی رێککەوتنی یەکی نیسانە، بە توندی ئیدانەی بێدەنگی نێودەوڵەتیی و ئەو زلهێزانە دەکەین کە لە رێککەوتنەکانی 10ی ئازار و 1ی نیساندا ئامادەبوون".

باسی لەوەشکرد "ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە دژی عەلەوییەکان و دروزەکان ئەنجام دەدرێن لە گەڕەکەکانمان دووبارە دەبێتەوە و لەناو ژن و منداڵدا شەهید و بریندار هەیە، نەخۆشخانەی گەڕەکیش کراوەتە ئامانج".

وتیشی "ئەو فشارانە قبوڵ ناکەین کە بەسەرماندا سەپێنراوە و نە بانگەوازەکانی تەسلیمبوون قبوڵ ناکەین و متمانەمان بە حکومەتی دیمەشق نییە کە ئاسایشی خۆمان بە ئێمە بسپێرێت، بڕیارمان داوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگرییان لێ بکەین".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan