گێتی

رامی عەبدولڕەحمان: سوریا دەوڵەتێکی تیرۆریستییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رامی عەبدولڕەحمان: سوریا دەوڵەتێکی تیرۆریستییە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرایکرد ئەوەی لە حەڵەب رودەدات شەڕی لەناوبردنی كوردە لەژێر ناوی شەڕكردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند "سوپای عەرەبی سوریا لە تیرۆریستانی توركمان كە لە چینەوە هاتوون، لەگەڵ ئەو تیرۆرستانەی لە چیچان و  كەنداوی عەرەبی و باكووری ئەفریقا پێکهاتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سوریا دەوڵەت نییە، تەنانەت ئەگەر ترەمپ، عەرەبستانی سعودیە و ئیسرائیلیش دانی پێدا بنێن، رەفتارەكانی ئەم دەوڵەتە، رەفتاری تیرۆرستییە".

ئەوەشی خستەڕوو " هەر كەسێك پێی وابێت كورد لە سوریا میوانن و لەودیو سنوورەكانەوە هاتوون، ئەوە  كەسێكی رەگەزپەرستە و ئامانجی راگواستنێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan