ئابووری
پێناسی گومرگی سەر هیچ كاڵایەكی پێویستی رۆژانە زیادنەكراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی زیادبوونی پێناسی گورگی سەر كاڵاكان، دەستەی گومرەكانی عیراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" پێناسی گومرگی سەر هیچ كاڵایەكی پێویستی رۆژانە زیادنەكراوە".
سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگەكانی عیراق رایگەیاند" ئێستا تەنها گومرگی كاڵاكانی جوانكاری زیادكراوە، هەرچەند پێشتر لێخۆشبوون بۆ گومرگی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی هایبرێت هەبووە، بەڵام ئێستا لێخۆشبوونەكە نەماوە".
وتیشی" ئەوەی ئێستا كراوە تەنیا جێبەجێكردنی یاسایەكە كە ساڵی 2010 دەرچووە، بەپێی یاساكەش گومرگی هیچ كاڵایەكی پێویست و گرنگی رۆژانە زیاد ناكرێت، تەنانەت هەندێك كاڵا گومرگەكەیان كەمكراوەتەوە نەك ئەوەی كە زیاد بكرێت".
ئ پ
بیروڕا


