کوردستانی
لە سلێمانی شیرینی خراپ و ناتەندروست بە هاوڵاتیان فرۆشراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج ورێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپاری له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی شیرینی داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش هۆشیاری توند به خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "ئەمڕۆ چوارشەممە به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له شوێنه‌كه‌یدا و جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی ئاماده‌كردنی شیرینی داخست و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه".
ئاماژەی بەوەشكرد " شوێنه‌كه ناوی چایخانه و خوارده‌مه‌نی (ئاسان)ه له شه‌قامی به‌ریده‌كه‌ی شاری سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، شوێنه‌كه كراوه به كارگه‌یه‌كی بچوكی دروستكردنی شیرینی بامێ و لوقمه‌قازی كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابێت".
وتیشی "سه‌رپێچییه‌كانی دوكانی شیرینییه‌كه له پاك رانه‌گرتنی شوێنه‌كه و كێشانی جگه‌ره له‌كاتی كاركردندا و به‌كارنه‌هێنانی ده‌ستكێش و ده‌ماك و سه‌درییه‌ی كاركردنه، هه‌روه‌ها شیرینیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له كارتۆندا و به‌بێ داپۆشینی ئاماده كردوه بۆ گواستنه‌وه بۆ بازاڕ و ده‌ستگێڕه‌كان، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داخراوە".