کوردستانی

نمەباران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نمەباران دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد سبەینێ بارانبارین کۆتایی دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئه‌مڕۆ بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمەباران دەستپێدەکاتەوە و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت و پلەکانی گەرماش نزمتر دەبنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر زۆربەی ناوچەکان کۆتایی دێت و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە جگە لە بەشێک لە سنووری پارێزگای (سلێمانی و هەڵەبجە) کەمێک دابارینی دەبێت، پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەگشتیی کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :6 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی 
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
سۆران : 4 پلەی سیلیزی
دهۆک :6 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 7  پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  -4 پلەی سیلیزی     

ب ح
Qaiwan
Qaiwan