کوردستانی

سالار مەحمود: لە سوریا سەودا بە خاکەوە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سالار مەحمود: لە سوریا سەودا بە خاکەوە دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەركردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان و سوریا ئاشکرایکرد پشتیوانیکردن لە رۆژئاوای کوردستان یەکسانە بە بەهێزكردنی ئەزموونی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.

سالار مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند "سوریا بەبێ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد سەقامگیریی بەخۆوە نابینێت و دەبێت جۆلانی لامەرکەزی قبوڵ بکات، یان ناسەقامگیریی هەمیشەیی چارەنووسی دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " کورد لە هەموو لایەکی دونیاوە بە درشتی چاودێری دۆخەکە دەکەن و هاوسۆزیەکی گشتگیرتر هەیە بۆ کوردانی رۆژئاوا، ئەوەی روو دەدات سەرەتای وەرچەرخانێکی نوێیە و کوردیش ژمارەیەکی هەژمار بۆکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو فشارانەی  لەسەر کورد هەیە لە رۆژئاوا پێچەوانە دەبێتەوە بۆ دەرفەتی سەرکەوتنی چەسپاوتر، بەڵام ئەرکی هەموو کورد و کوردستانییەکە لەم پرسەدا پشتیوانی گەلی خۆی بێت و پشتیوانی بۆ خۆشی زیاتر بکات".

باسی لەوەشکرد "لەناو سوریا سەودا بە خاکەوە دەکرێت، ئیسرائیل لە باشوورەوە بەشێک دەبات و شەرع لە باکوورەوە بەشێک بەدەستدەێنێت بەمجۆرە سەودای تریش لە رێگایە، ەڵام ئەم جارە جیاوازتر ئەبێت و لایەنەکانی تریش بەشی خۆیانی لێدەبەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan